محتوا
دیسان شەوە ئاخ لەم شەوە، چاوی دنیا مەستی خەوە
هەر من نەبێ بیر و هۆشم سەوداسەری چاوی ئەوە
مناڵی من کەی دێتەوە دەرگای خۆزگەم بکرێتەوە
دەرم بێنێ لەم غوربەتە، ڕۆژی ڕوونم هەڵبێتەوە
لە دوو ڕێیانی هات و نەهات، چیرۆکێکم پڕ بەسەرهات
لە تەنیایی تەنیاترم، ژینم پڕە لە مەرگەسات
دیسان شەوە ئاخ لەم شەوە، چاوی دنیا مەستی خەوە
هەر من نەبێ بیر و هۆشم سەوداسەری چاوی ئەوە
دیدگاه ها