کاربر گرامی جهت رفاه شما، کانال تلگرام آرژین موزیک راه اندازی شده و از این به بعد می توانید آهنگ های مورد نظر خود را در تلگرام نیز دانلود کنید. لینک کانال
عبدالله گوران - ئه ی شه وقی گه لاویژ

ئه ی شه وقی گه لاویژ

تاریخ انتشار : ۲۳ دی ۱۳۹۶

اطلاعات شعر

  • قالب : غزل
  • گویش : کرمانجی میانه

متن شعر

ئەی شەوقی گەلاوێژ
ئەی شەوقی گەلاوێژی بەیان نووری نیگاھت!
ئەی عەتری سەبا بۆی نەفەسی زوڵفی سیاھت!
ئەی حوسنی تولووع وێنەیەکی فەیزی حوزوورت!
ئەی حوزنی غورووب ڕۆژی ڕەشی دووریی تەباھت!
ئەی کۆشک و سەرای باغی بەھەشت مەیلی سەوابت!
ئەی ئاگری دۆزەخ شەرەری خەشمی گوناھت!
ئەی عیففەتەکەت داغی حەسەد بۆ دڵی جیبریل
ھەر بۆ ھەوەس و عیشوەیە خۆ لارە کولاھت!
چۆن مەحکەمەیی عەشق نەدا حەق بە جەمالت؟
خەندەی لەبی مەعسوومە ئیفاداتی گەواھت!
وەک بلبلەکەی فەجری ئەزەل ویردمە ئەی یار:
بۆ ئەو گوڵە وا خەڵقی ئەکا حەمدی ئیلاھت!
بێ عەشقی ھەوای پاییزە بۆ قەلبی فسردەم
ئەی ڕۆژی بەھار مەرحەمەتی تینی پەناھت!
بێدارییەکەم زوڵمەتی شەو بردی قەراری
تۆ و زوڵفی پەشێو، دەربخە سا چیھرەیی ماھت!
ئەستێرە ھەموو داغی سەمای سینەتە «گۆران»
ئەی عەرشی عەزیم ناڕەحەتی دووکەڵی ئاھت!

لینک های دانلود

دیدگاه ها

اولین نفری باشید که نظر خود را بیان می کنید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *