کاربر گرامی جهت رفاه شما، کانال تلگرام آرژین موزیک راه اندازی شده و از این به بعد می توانید آهنگ های مورد نظر خود را در تلگرام نیز دانلود کنید. لینک کانال

اطلاعات شعر

  • تاریخ شعر : 1989
  • سبک : نو
  • گویش : کرمانجی میانه

متن شعر

بەراورد

سەعاتی دوانزەی نیوەشەو

تەواو ڕێک

وەک کورد و خەم

دوو میلی جووت.

سەعاتی دوانزەی نیوەشەو

وەک خەیاڵم

سەرمێزێکی پاک و ڕووناک.

بیست جگەرەو

تەنها یەک کلیلی وشە.

دوای سەعات یەک

دوو میلی لەیەک دابڕاو

وەکوو من و چاوی وڵات.

دوای سەعات دوو

وەکوو ئاوارەو دەربەدەر

کاغەز، قەڵەم، شتومەکی

سەر مێزێکی پەرش و بڵاو.

دوای سەعات سێ

تەپڵەکێ فلتەر و سووتووی قەڵاچن و

ژوورێ دووکەڵ.

لەولایشەوە

شاعیرێکی خەولێکەوتوو

بەڵام شیعرێکی بەخەبەر!.

 

لینک های دانلود

دیدگاه ها

اولین نفری باشید که نظر خود را بیان می کنید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *