کاربر گرامی، آرژین موزیک فعالیت خود در اینستاگرام را شروع کرده است. لطفا ما را دنبال کنید لینک پیج اینستاگرام
کاربر گرامی جهت رفاه شما، کانال تلگرام آرژین موزیک راه اندازی شده و از این به بعد می توانید آهنگ های مورد نظر خود را در تلگرام نیز دانلود کنید. لینک کانال

اطلاعات شعر

  • تاریخ شعر : 1345 شمسی
  • محل شعر : قاقلاوه
  • قالب : غزل
  • گویش : کرمانجی میانه
  • تعداد مصراع ها : 14

متن شعر

بێ هەستم

لە مێژە من کە زەدەی غەمزەیی دوو نێرگسی مەستم

وە دوای زوڵفی کە کەوتم، بە شێتی چابوو خەلەستم

دڵی پساندم و ڕۆیی، بەڵام بەوەم چا بوو

گەڕاوە لام و بە تایێکی بسکی وی بەستم

هەڵاوەساوە دڵ و من لە دووی لە پێ کەوتم

مەگەر بە ڕەوڕەوە، گاگۆڵکەکەم، لە پێی خستم

بە پیری سەیرە چلۆن بوومە پەندی پیر و جحێڵ

وەکوو هەڵاڵە لە دەشتی گوڵام و پێ‌پەستم

کە دێتە باغ بە خەیاڵم بە دەست و پێی هاڵێم

کەچی بەداخەوە خۆ بەند نەبوو لەوێش دەستم

جنێوی دابوو بە من یار بە لێوی شیرینی

منیش شەوێکی بە بێدەنگی چوومە لای گەستم

لەوێ شەوێ دەم و لێوی “ئیمامی” چەسپاوە

وتەی نەماوە ئەوا بۆیە ئێستە بێ هەستم

لینک های دانلود

دیدگاه ها

اولین نفری باشید که نظر خود را بیان می کنید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *