کاربر گرامی جهت رفاه شما، کانال تلگرام آرژین موزیک راه اندازی شده و از این به بعد می توانید آهنگ های مورد نظر خود را در تلگرام نیز دانلود کنید. لینک کانال

اطلاعات شعر

  • تاریخ شعر : 1345 شمسی
  • محل شعر : قاقلاوه
  • قالب : غزل
  • سبک : کلاسیک
  • گویش : کرمانجی میانه
  • تعداد مصراع ها : 20

متن شعر

تۆبە لە تۆبە

واعیزێ دەیگوت کەسێ زانابێ، تۆبەی کردووە

دڵ بە وەعزی وا کەچی،تۆبەی لە تۆبەی کردووە

 

ئەو دەڵێ دوور لە یاری شۆخ و شەنگ و نازەنین

دوور لە یار شێتە کەسێ وەعزی لە گوێچکەی گرتووە

 

هەرکەسێ بۆی دەسبدا ساتێ لە ئامێزی گرێ

تا لە دونیادا دەژی، دڵخۆشە، ئۆخەی کردووە

 

من شەوێکی گرتمە ئامێز، کەچی زەینم کە دا

وا ڕەقیبی بەدمەزەب لەولاوە کۆشمەی کردووە

 

تێکیدا عەیشم، شکاندی هەم دڵم، هەم پیاڵەکەم

ماوەیەک بوو مارزە لێم ڕوون بوو، سوسەی کردووە

 

واعیز و سۆفی و ڕەقیب هەرسێ لەگەڵ من دوژمنن

خاسە مام سۆفی لە کاری ئێمە ڕەخنەی کردووە

 

دڵ وەکوو تەیرە کە دێتە دەرکی یار، سۆفی دەڵێ

بیکوژن وەیشووم لەسەر وێرانە لانەی کردووە

 

کوندەبوو بۆ خۆیەتی بەو ڕیشەوە، بەو تیشەوە

ڕیشەکەی تیشەی، هەزار دەست و پەلی پەی  کردووە

 

هەرکەسێ گەر ئەویندار و بریندار بێ دڵی

سۆفیانی ڕیش درێژ، خوێنیان لە کاسەی کردووە

 

بۆ “ئیمامی” واعیز و سۆفی و ڕەقیب فەرقی نییە

دڵ بەدەست ئەو سیانەوە گوێت لێیە، وەی‌وەی کردووە!

لینک های دانلود

دیدگاه ها

اولین نفری باشید که نظر خود را بیان می کنید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *