کاربر گرامی جهت رفاه شما، کانال تلگرام آرژین موزیک راه اندازی شده و از این به بعد می توانید آهنگ های مورد نظر خود را در تلگرام نیز دانلود کنید. لینک کانال

اطلاعات شعر

  • تاریخ شعر : 1350 شمسی
  • محل شعر : گردیگلان
  • قالب : غزل
  • سبک : کلاسیک
  • گویش : کرمانجی میانه
  • تعداد مصراع ها : 14

متن شعر

خەت و خاڵ

خەت و خاڵ و زوڵف و برژۆڵ لە نزیکی چاوی مەستە

هەموو زار و جەستە خەستە، هەموو شێت و دەست بەستە

 

یەکێ دوور و یەک نزیکە، یەکێ نزم و یەک بڵندە

هەموو کەوتوو، ڕەوتوو،سەرسام، وەکوو لەشکری شکەستە

 

چ قەبیلەیێکی شۆخن قوڵەزەنگی خێڵی لەیلی

کە بە هۆی ئەوینی مەجنوون دەخزێن بە دەستە‌دەستە

 

دڵی ڕووت و قوتی عاشق بە هومێدی ڕۆژی کوڵمە

کە بزانێ عاشقی ڕووی ئەوە ڕووت و ڕۆژپەرستە

 

بە دزی دەخاتە ئەستۆ سەری زوڵفی عاشقی ڕووی

کە دەزانێ خۆش مەرەز بووم، چ جوانی کردە ڕستە

 

هەموو عاشقانی زاری بە قسێکی خۆش دەڕەقسن

لە دەمی ئەگەر ببیسن، چ گرنگە ئەو مەبەستە

 

ئەمنیش دڵم لەوێ بوو بە ئیشارەیێکی چاوی

هەڵیگرت و بردی، فەرمووی، دە “ئیمامی” هەستە بەستە!

 

لینک های دانلود

دیدگاه ها

اولین نفری باشید که نظر خود را بیان می کنید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *