کاربر گرامی، آرژین موزیک فعالیت خود در اینستاگرام را شروع کرده است. لطفا ما را دنبال کنید لینک پیج اینستاگرام
کاربر گرامی جهت رفاه شما، کانال تلگرام آرژین موزیک راه اندازی شده و از این به بعد می توانید آهنگ های مورد نظر خود را در تلگرام نیز دانلود کنید. لینک کانال

اطلاعات شعر

  • تاریخ شعر : 1335 شمسی
  • محل شعر : قاقلاوه
  • قالب : غزل
  • سبک : کلاسیک
  • گویش : کرمانجی میانه
  • تعداد مصراع ها : 14

متن شعر

سەودا

بەیادی دڵبەری سەوداگەرم وێرانە ئاوا بوو

هەموو بازاڕ و شاری دڵ کەوا بێ شەوق و سەودا بوو

 

گلەی پێم هاتەسەر، چوونکە سەرم دانا لەپێناوی

بە سەر چووم، ڕاستە ئەم سەودایە سەودایێکی بێجا بوو

 

بە ڕەمزی چاوی مەستی خۆت ئیشارێکی لە دڵ فەرموو

بزانە بۆچی بێ بادە ئەوەندە شێت و شەیدا بوو

 

نیانە ڕەغبەتی شیرینی مەستان، ڕۆحی شیرینم

بە ماچ وەرناگرن لێم، بەزمی ئێمە بۆیە سا وابوو

 

کە یادی دڵبەرم تەشریفی بردە ناو دڵی زارم

لە بەینی عەقڵ و عیشقمدا لەسەر ئەو شۆخە دەعوا بوو

 

ئەمن کێم؟ دڵ لە کیس چوو؛ کوێ دەچم؟ سارای جنوون؛ بۆچی؟

لەگەڵ مەجنوون ڕەفیق بم، تا بزانم چۆن لە لەیلا بوو

 

“ئیمامی” ماوەیەک بوو مەشقی ڕەمزی چاوی مەستی کرد

لەپڕ مەستیی بەسەریا هات و سست و پەست و ڕیسوا بوو

لینک های دانلود

دیدگاه ها

  • Pr2s 14 دسامبر 2018

    دستتون درد نکنه عالییییی

  • شما هم نظر خود را بیان کنید

    نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *