کاربر گرامی جهت رفاه شما، کانال تلگرام آرژین موزیک راه اندازی شده و از این به بعد می توانید آهنگ های مورد نظر خود را در تلگرام نیز دانلود کنید. لینک کانال

اطلاعات شعر

  • تاریخ شعر : 1346 شمسی
  • محل شعر : بوکان
  • قالب : غزل
  • سبک : کلاسیک
  • گویش : کرمانجی میانە
  • تعداد مصراع ها : 16

متن شعر

کاتی بەهار

کاتی بەهارە چاوەکەم! بێ بچینە باغی دووبەدوو

گوڵ بچنین بە هەردوو دەس، بێینە سەما و جوستوجوو

ساقی بە هەڵپەڕینەوە دێت و دەچێ لەنێو چەمەن

خونچە بە پێکەنینەوە دڵ دەڕفێنێ زووبەزوو

بوڵبوڵ و قومری هەر تەرەف، سازی تەرەب دەکەن، کەچی

لە شاخی گوڵ، لە داخی دڵ خۆ دەنوێنێ کوندەبوو

عەر عەر و سەرو و نارەوەن پاکی بە دەم نەسیمەوە

بە ڕەقس و شەوق و زەوقەوە، دێن و دەچن بە ئارەزوو

ئەدەب دڕا دەفی لەبەر تەرەب لە باخ و گوڵشەنا

لەلای بەشەر لەبۆ دەوا، نەما حەیا و ئابڕوو

خۆشییە، کەیفە، شادییە، بەزمە، هەرایە، چۆپییە

بە عەشقی بووکی بولبولە، خونچە کە بووکە، دڵ خەسوو

ڕازونیازی دڵ دەکەن بولبول و قومری پێکەوە

هەردوو بە فکری بیکرەوە، خونچە بەیەک دەدەن بەشوو

هەر بە تەنێ “ئیمامی”یە بێبەش و بەهرە مایەوە

خەرمەنی خەم بەبا دەدا، دەنکی ئەسەف دەکا بە توو

لینک های دانلود

دیدگاه ها

اولین نفری باشید که نظر خود را بیان می کنید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *