بەکارهێنەری خۆشەویست، لاپەڕەی ئێمە لە ئینستاگرام فۆڵۆ کەن بەستەری لاپەڕەی ئینستاگرام
بەکارهێنەری خۆشەویست، بۆ زیاتر دەستپێڕاگەشتنی ئێوە، کەناڵی تێلگرامی ئارژین میوزیک دەستی بەکار کردووە، لە ئێستا بەدواوە ئێوە دەتوانن گۆرانییەکانی خۆتان لەوێش دابگرن. بەستەری کەناڵ
تاقانەکەم - ئاریاس جەوان

تاقانەکەم

ڕێکەوتی بڵاو بوونەوە : 25 June 2017

محتوا

دەقی هۆنراوەی “تاقانەکەم”

 کچێ گیان وەرە وەرە             گیان و گیان و گیانمی

حاڵ و ماڵ و هەناسەم                 ژین و ژین ژیانمی

وەرە تەنیام ئای تەنیام               شەو بێتۆ بەسەر نایە

پەنجەی من قژەکانت              چەند جوان دێنێتە کایە

بۆم تێکە سا بۆم تێکە                 پێکێک مەی و ماچ و دەم

بۆ تۆ بۆ تۆ بۆ تۆیە                   شەو و بێداری دڵەکەم

وەرە دانیشە لێرە                   جوانەکەی چاو ئەستێرە

ساتێک بە میوانمبە                   ژوورەکەم بە تۆ فێرە

ئازیز بۆ من بۆ من بێ              لەش و لار و نازەکەت

هەر بۆ من با بۆ من بێ           بەژن و باڵا شازەکەت

جوانەکەم باوانەکەم                   چاو ڕەشە تاقانەکەم

کەی بەکەی لەناو سینەت          جووتێ سێو نیشانە کەم

بۆم تێکە سابۆم تێکە               پێکێ مەی و ماچ و دەم

بۆ تۆ بۆ تۆ بۆ تۆیە                  شەو و بێداری دڵەکەم

وەرە دانیشە لێرە                    جوانەکەی چاو ئەستێرە

ساتێ بە میوانمبە                      ژوورەکەم بە تۆ فێرە

ئازیز بۆ من بۆ من بێ              لەش و لار و نازەکەت

هەر بۆ من با بۆ من بێ               بەژن و باڵا شازەکەت

جوانەکەم باوانەکەم                     چاو ڕەشە تاقانەکەم

کەی بەکەی لەناو سینەت           جووتێ سێو نیشانە کەم

بۆم تێکە سا بۆم تێکە               پێکێ مەی و ماچ و دەم

بۆ تۆ بۆ تۆ بۆ تۆیە               شەو و بێداری دڵەکەم

وەرە دانیشە لێرە                 جوانەکەی چاو ئەستێرە

ساتێ بە میوانمبە           ژوورەکەم بە تۆ فێرە

بەستەرەکان بۆ داگرتن

بۆچوونەکان

یەکەم کەس بن لە نووسینی ڕای خۆتان

Your email address will not be published. Required fields are marked *