بەکارهێنەری خۆشەویست، لاپەڕەی ئێمە لە ئینستاگرام فۆڵۆ کەن بەستەری لاپەڕەی ئینستاگرام
بەکارهێنەری خۆشەویست، بۆ زیاتر دەستپێڕاگەشتنی ئێوە، کەناڵی تێلگرامی ئارژین میوزیک دەستی بەکار کردووە، لە ئێستا بەدواوە ئێوە دەتوانن گۆرانییەکانی خۆتان لەوێش دابگرن. بەستەری کەناڵ

محتوا

artworks-000061111609-8szxhv-t500x500

ناوی تەواوی (تاهیر تۆفیق ئاوڕەحمان حەمەد شێخانی)ە. نازناوی بنەماڵەکەی (شێخانی)یە.
لەساڵی ۱۹۲۲دا لەشاری کۆیە لەگەڕەکی (بەفری قەندی) هاتۆتەدنیاوه، لەباوەشی خێزانێکی هەژار چاوی کردۆتەوەو خوێندنی تا پۆلی سێیەمی ناوەندیی بووەو لەناوەڕاستی سییەکانی سەدەی بیستەمەوەلەو کاتەی کەقوتابی پۆلی پێنجەمی سەرەتایی بووەبەهرەی گۆانیبێژی لەلا تەقیوەتەوەو بووەتەسردوو بێژێکی دەنگخۆش و مامۆستاکانی هانیان داوا سروود و گۆرانی بڵێ.
کاک تایەر لەسەرەتای ژیانی هونەریدا کەوتووتەبەر کاریگەریی گۆرانیبێژەکەوتووتەبەر کاریگەریی گۆرانیبێژەلێهاتووەکانی ئەوسا کۆیەی وەک “سێوە” و “مەلا ئەسعەد” و سوودێکی زۆریشی لەهونەرمەند “ئەحمەدی حەمەمەلا” وەرگرتووه، بەڵام کاتێک کەبازووی هونەری گۆرانی گوتنی بەهێز بووه، هەوڵی داوەدەنگ و رێبازی تایبەتی خۆی هەبێ و لەناوەڕاستی چلەکانی سەدەی رابووردووەوەبووەتەگۆرانیبێژێکی خاوەن دەنگ و رێبازی تایبەتی خۆی.
تایەر تۆفیق لەساڵی ۱۹۴۵ەوەبووەتەسەر دەستەی مەقابێژانی سەر شانۆی ئاهەنگەکانی نەورۆزی کورد و گەلێک گۆرانی نیشتمانی و نەتەوەیی بەدەنگەخۆشەکەی چڕێوەو گوێگرانی سەرسام کردووه، چونکەهەم خاوەن دەنگێکی زوڵاڵی هەم خاوەن دەنگێکی زوڵاڵی دڵکێش بووەو هەم باشترین دەقی شاعیرەمەزنەکانی کوردی هەڵبژاردووەبۆ ئاوازەکانی.
هەرکەسێک کەمێک ئاشنایی هونەری ئاوازی و گۆرانی کوردی بێ و گوێی لەناوی تایەر تۆفیق بێت، یەکسەر ئاوازی گۆراییەڕەسەنەکانی “لەسەر شەو و رۆژی داناوە”ی حاجی قادری کۆیی و “لەباخان ئاەو ناڵێن دێ”ی وەفایی و غەزەلەتەڕو پاڕاوەکانی مستەفا بەگی کوردی و سافی هیرانی و عوسمان عەونی و “گولی سەربەستی”ی بەختیار زێوەر و “بیست و حەوت ساڵه”کەی فایەق بێ کەس و “شیرین بەهارە”ی ئیبراهیم ئەحمەد و چەند هۆنراوەیەکی ناسکی “هەژار” و “هێمن” و “گۆران” و “مەدهۆش” و “دڵدار” و “دڵزار” و “مەجید ئاسنگەر” و “بێ خەو” و “شارەزا” دێتەیاد.
تایەر تۆفیق گۆرانیبژێکی هونەرمەندی خاوەن هەڵوێستی نیشتمانی بووه، لەهیچ کۆڕ و کۆبوونەوەیەکدا گۆرانی بۆ کاردبەدەستانی میری نەگوتووەو هەموو گۆرانیەکی بۆ کورد و بۆ شارکردنی دڵی هونەر دۆستانی چڕیوەو لەماوەی ژیانیدا شەش نامیلەکەو پەرتوکی بەو دەقەشیعریانەی بەگۆرانی گوتوونی بەچاپ گەیاندووەو لەهەمویان باشترین پەڕتووکەکەی “گوڵی سەربەستی”یەکەبەپێشەکی کەریم شارەزا لەساڵی ۱۹۸۳ بەچاپیگەیاندووه، سڵاو لەگیانی پاکی ئەم هونەرمەندەمەزنەی کورد.
لە۲۰٫۱۰٫۱۹۸۷ “تایەر تۆفیق”ی گۆرانیبێژی هونەرمەندی مەزنی کورد لەتەمەنی ۶۵ ساڵیدا ماڵئاوایی لە هونەر و دۆستانی کردو لەشارەکەی کۆیەلەنێو شەپۆلی خەم و پەژارەی هونەر پەروەران بەخاکی نیشتمان سپێردرا.

سەرچاوە: کوردیپیدیا


بۆ داگرتنی گۆرانییەکان لە سەر بەستەر(لینک)ی خوارەوە کرتە بکەن.

گۆرانییەکان

بەستەرەکان بۆ داگرتن

بۆچوونەکان

یەکەم کەس بن لە نووسینی ڕای خۆتان

Your email address will not be published. Required fields are marked *