بەکارهێنەری خۆشەویست، لاپەڕەی ئێمە لە ئینستاگرام فۆڵۆ کەن بەستەری لاپەڕەی ئینستاگرام
بەکارهێنەری خۆشەویست، بۆ زیاتر دەستپێڕاگەشتنی ئێوە، کەناڵی تێلگرامی ئارژین میوزیک دەستی بەکار کردووە، لە ئێستا بەدواوە ئێوە دەتوانن گۆرانییەکانی خۆتان لەوێش دابگرن. بەستەری کەناڵ

زانیارییەکان لەسەر شێعر

  • قاڵب : مەسنەوی
  • زاراوە : کرمانجی ناوەندی

دەقی شێعر

لە لادێ
کراس کەتانی کەوا سەوزی بەژن و باڵا بەرز!
بە شان و گۆزەوە چەن جوانی ئەی پەریی سەرئەرز!
لە دوورەوە چ نمایانە پێچ و سەرپۆشت!
چ زوو ئەگاتە دەماخم شەپۆلی بۆی خۆشت!
شەماڵی ڕێگەیی کانی ئەخاتە باڵاکەت،
لەرانەوەی لەشی زیوینی شۆڕەبیی کەڵەگەت!
ئەڕۆی بە عیشوە، بە لەنجە، بە وەزنی گۆرانی
ئەڕۆی… زڕەی کەمەرەت دێ ھەتاکوو بەرکانی!
ئەگەیتە کۆمەڵی پیاوانی بەردەمی مزگەوت
سڵێک ئەکەی وەکوو ئاسک لە سێبەری ئەشکەوت!
لە ڕێگەتا ھەیە پۆل پۆل لە لاوی دێ کۆمەڵ
کە ھەر یەکە گوڵی ھێناوە چەشنێ، پڕ باخەڵ!
ھەموو بە عەزرەتەوەن گوڵ فڕێ دەنە بەر پێت
خوایە، ئاخۆ گوڵی کێ بە دڵتەوە ئەلکێت؟

بەستەرەکان بۆ داگرتن

بۆچوونەکان

یەکەم کەس بن لە نووسینی ڕای خۆتان

Your email address will not be published. Required fields are marked *