بەکارهێنەری خۆشەویست، لاپەڕەی ئێمە لە ئینستاگرام فۆڵۆ کەن بەستەری لاپەڕەی ئینستاگرام
بەکارهێنەری خۆشەویست، بۆ زیاتر دەستپێڕاگەشتنی ئێوە، کەناڵی تێلگرامی ئارژین میوزیک دەستی بەکار کردووە، لە ئێستا بەدواوە ئێوە دەتوانن گۆرانییەکانی خۆتان لەوێش دابگرن. بەستەری کەناڵ

زانیارییەکان لەسەر شێعر

  • شێواز : نوێ
  • زاراوە : کرمانجی ناوەندی

دەقی شێعر

گوڵی خوێناوی

کوڕ:

بڕوانە! شایییە، چۆپییە، لەو ماڵە
گوێ بگرە! زوڕنایە، دەھۆڵە، شمشاڵە!
زەرد و سوور تێکەڵ بوون، ژن و پیاو، ھەرایە
لەو ناوە ھەر ھاڕەی ھەیاسەی تۆ نایە!
سا توخوا خێراکە با بڕۆین دەست بگرین
بە کامی دڵداری پێکەوە ھەڵپەڕین!
کچ:
گوڵ نەبێ بۆ سەرم ئاڵ چەپکێ، زەرد چەپکێ
نایەم بۆ زەماوەن، نایەم بۆ ھەڵپەڕکێ!
کوڕ:
کچ لە ڕێی جوانیتا، کچ لە ڕێی جوانیتا
کچ لە ڕێی نیونیگای ھاتوچۆی کانیتا
پاییزە، گەڵای دار ڕژاوە، باغ ڕووتە
گوڵ کوانێ؟ گوڵ لێوی بە بزە پشکووتە!
کچ:
گوڵ نەبێ بۆ سەرم زەرد چەپکێ، ئاڵ چەپکێ
نایەم بۆ زەماوەن، نایەم بۆ ھەڵپەڕکێ!
بتدایە دڵ بە من، بە ھەموو مەعناوە
دوو چەپکت ئەھانی لە باغچەی پاشاوە!…
کوڕ (ئەڕوا و لەبەر خۆیەوە بە گۆرانی ئەڵێ):
باغچەی پاشا لەوبەر ئاوە
خێڵی دوشمن دەورەی داوە
ئەڕۆم: ڕێگام لێ گیراوە
ناڕۆم: چاوکاڵ لێم تۆراوە!
(بەرەبەرە لە دێ دوور کەوتەوە)

کوڕ:

بە باغچەی پاشادا ورد گەڕام، خوار و ژوور

زەرد ھەبوو، بۆم چنیت، چنگ نەکەوت گوڵی سوور

نازانم ئەمجا دێیت بۆ شایی و ھەڵپەڕکێ؟
کچ:
نایەم، گوڵ ماویەتی بۆ سەرم سوور چەپکێ!
کوڕ (یەخەی مراخانیی ترازان):
ناتەوێ ئەم زامی سەر دڵەم لەباتی؟
کچ:
ھەی ھاوار! تفەنگی دوشمنیش پێکاتی؟
ڕاکشێ تاوێ سەر بنێرە سەر ڕانم؛
با بگریم بۆ دڵێ، بۆ گوڵێ دۆڕانم!

 

بەستەرەکان بۆ داگرتن

بۆچوونەکان

یەکەم کەس بن لە نووسینی ڕای خۆتان

Your email address will not be published. Required fields are marked *